كوردی‌و
وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی هاتووچۆی هاوڵاتییان له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمدا سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌خاته‌وه كار و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته پارێزگاره‌كان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوه‌ته پارێزگارەکان و هەر هاوڵاتیەک بە مەبەستی گەڕانەوە یاخود چوون بۆ پارێزگایەکی تری هەرێمی کوردستان دەتوانێت له‌رێگه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه رێگه‌پێدان وه‌ربگرێت.
ده‌شڵێت: بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر 09:00ی بەیانی تا 02:00ی دوا نیوەڕۆ سەردانی ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆ بکەن،هه‌روه‌ها دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە كاتژمێری کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمەیلی رەزامەندی دەستپێدەکات.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند:"هاتووچۆی نێوان هەولێر و سلێمانی بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، ئەگەر کەسێک بیەوێت لە سلێمانییەوە بچێتە هەولێر یان بە پێچەوانەوە، پێویستە لەڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆوە بەر لە 24 کاژێر مۆڵەتی ئەلیکترۆنی وەربگرێت و تێیدا ئەو ماوەیە دیاردەکات کە دەچێت و دەگەڕێتەوە".
دوای به‌دواداچوونه‌كانی ماڵپه‌ری (كوردی‌و)، تا ئێستا سیسته‌مه‌كه كارا نه‌كراوه‌ته‌وه و هاوڵاتیان چاوه‌رێی رێنمایی نوێ ده‌كه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه.