یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم هەڕەشەی مانگرتنی سەرتاسەری دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم هەڕەشەی مانگرتنی سەرتاسەری دەكەن

 

دەرچووە یەكەمەكانی سەر ئاستی بەش و كۆلێژەكانی زانكۆ و پەیمانگا حكومیەكان هەرێمی كوردستان بەیانامەیەك بڵاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندنین و تا ئێستا بڕیار لە دامەزراندنمان نەدراوە.

 

لە بەیانامەكەی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم هاتووه، ‌لە ساڵی2019 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی فەرمی داوای ناوەكانمانی لە زانكۆكان كردووە ،بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەو بارەوە نەدراوە ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پەروەردەو خوێننی باڵا و بەرپرسانی باڵا لەوەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران پێمان ڕاگەیەندراوە كە لە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دامەزراندنمان ،بەڵام تائێستا ئەم هەوڵانە نەكەوتوونەتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 

لە دواین هەوڵی فراكسیۆنێكی پەرلەمانی كە نوسراوێكیان ئاراستەی پەرلەمان كردبوو، بۆ دامەزراندی یەكەمەكانی سەرئاستی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم ، حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی نوسراوەكەیان داوەتەوەو رایگەیاندووە : ئەم جۆرە داواكاریانە ئاراستە ناكرێت چونكە هەموو جۆرە دامەزراندنێك راگیراوە ، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هەرێم.


یەكەمەكان رادەگەیەنن: بەردەوام ئەبین لەفشار و چالاكی مەدەنیانە تا ئەوكاتە بەفەرمی بڕیاری دامەزراندنمان ئەدرێت پێش دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ،بەپێچەوانەوە مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنین.

 

 

هه‌واڵی گرنگ