بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداوەو بەهۆیەوە نۆ قوربانی لێكەوتەوە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: لەئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەجۆری وەرگەڕان كەسێك گیانی لەدەستداو هەشت كەسی دیكەش بریندا بون.
ئەوەشی خستەڕوو: شۆفێری ئۆتۆمبێلی ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای سۆڵە نزیك گوندی مچە كوێر گیانی لەدەست داو هەشت سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكەش ڕەوانەی فریاكەوتنی سلێمانی كران.