لەبری حكومەتی هەرێم، هاوڵاتیان شەقامێك قیرتاودەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبری حكومەتی هەرێم، هاوڵاتیان شەقامێك قیرتاودەكەن


لە گوندێكی ئاكرێ ژمارەیەك لە هاوڵاتیان دەست بە قیرتاوی رێگەی گوندەكەیان دەكەن و لەسەر ئەركی خۆیان چاڵ و چۆڵی رێگاكەیان چاك دەكەنەوە.



لەبری حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گوندی ئاكرێ هەستاون بەچاككردن و قیرتاوكردنی ڕێگەو بانەكەیان و خەرجی كارەكەش لە ئەستۆی خۆیانە.

 

سەرپەرشتیاری ئەو تیمە بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند: رێگەی گوندەكەمان كە دڕین شێخە تاوەكو ئاكرێ شەش كیلۆمەترە، ئێمە پێنج كەس بووین و توانیمان لەماوەی چوار رۆژ چاڵ و چۆڵەكانی رێگاكە قیرتاو بكەینەوە.



هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: دوو كیلۆمەتری ڕێگەوبانەكە ماوە ئەوەندە وێرانە كە بە ئێمە چاك ناكرێتەوە و دەبێت حكومەت خەمێكی لێ بخوات.

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ