لەسەر دابەشكردنی مووچەو لێبڕین، حكومەت هەر ڕۆژەو قسەیەك دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر دابەشكردنی مووچەو لێبڕین، حكومەت هەر ڕۆژەو قسەیەك دەكات


ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: حكومەت و بەرپرسان ئەوەندەیان بەڵێن داوە متمانەیان نەماوەو بۆ ئەوەی توڕەیی موچەخۆران كەم بكەنەوە، بڵاویان كردەوە ئەو لێبڕینە تەنها بۆ مانگێك بووە ، ئایا بەرپرسان لەبیریان ماوە مانگێك لەمەوبەر چیان بە موچەخۆران ڕاگەیاند.

 

خەدیجە عبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیوی ڕایگەیاند:" هەمووان دەزانین یەكیك لە گرفتە هەرە گەورەكانی بەردەم حكومەتی هەرێم و هۆكاری لاوازیەكەی، كەم بوونەوەی متمانەی نیوان خەڵك و حكومەتە".

 

هەروەها ووتیشی: دیارە هۆكاری نەمانی ئەو متمانەیە بۆ ئەو هەمووە بەڵێن و لێدوانانەی حكومەت و بەرپرسانی حیزبەكانی دەسەڵات دەگەرێتەوە كە بڵاویان كردووەتەوەو دواتر پابەندنەبوون بە بەڵین و بریارەكانیان نەك هەر لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڵكو بریاری حكومی دەردەچێت پاش ماوەیەكی كەم پەشیمان دەبنەوە لێی.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەیە وایكردووە كە هاوڵاتی هیچ متمانەیەكیان بە حكومەت نەمێنیت و دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات بەشێوەیەكی نایاسایی بەبێ پشت بەستن بەهیچ دەقێكی یاسایی ریژەی لە( 21% ) لەكۆی موچەی موچەخۆران كەمكرایەوە.

 

خەدیجە عبدالجبار ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئەوەی توڕەیی و بیزاری خەڵك كەم بكەنەوە هاتن خودی بەرپرسانی حكومەت و بەشێك لەبەرپرسانی باڵای حیزبی و پەرلەمانی سەر بەدەسەڵات، بڵاویان كردەوە ئەو لێبڕینە تەنها بۆ مانگێك بووە ، ئێستا كە بریارە موچەی مانگی ئازار دابەش بكرێت، ئایا بەرپرسان لەبیریان ماوە مانگێك لەمەوبەر بە موچەخۆرانیان راگەیاند كە ئەو لێبڕینە تەنها بۆ مانگێك بووە، یاخود ناڕاست ووتن و خۆڵكردنە چاوی خەڵك بەردەوام دەبێت؟!.

 

هه‌واڵی گرنگ