بەڕێوەبەرایێتی گشتی تەندروستی ھەولێر ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر هاوكارییەكی نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەو هاوكارییە بەسەر ئەو كەسانە دابەشكراوە كە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون .
بەڕێوەبەرایێتی گشتی تەندروستی ھەولێر بڵاویكردەوە: لەم ڕۆژانەدا خێرخوازێك بڕێك هاوكاری ماددی بە سەر كارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر دابەشكردووە و دواتر لە هەندێك سایت وا بڵاوكراوەتەوە كە لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە نێردراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ڕاستیدا ئەو هاوكارییە هیچ پەیوەندییەكی بە سەرۆكی حكومەتەوە نییە و هەر ئەوكاتە هاوكارییەكە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە ڕاستەوخۆ بەسەر ئەو كەسانە دابەشكراوە كە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون .