سێیەم وەزیرلە حكومەتی لوبنان دەستی لەكاركێشایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سێیەم وەزیرلە حكومەتی لوبنان دەستی لەكاركێشایەوە

 

دوای ڕووداوی تەقینەوە بەهێزەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەهۆی نارەزایەتیەكانەوە دوێنێ دوو وەزیر دەستیان لە كاركێشایەوە وئەمڕۆش سێیەم وەزیری ححكومەت دەستی لەكاركێشایەوە ژمارەی پەرلەمنتارە دەست لەكاركێشاوەكانیش گەیشتە 10 پەرلەمانتار.


میدیاكانی لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە 10-8-2020 بڵاویان كردوە كە ماری كلود نەجم وەزیری دادی ئەو وڵاتە نامەی دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ئاڕاستەی حسان دیاب سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان كردوە.

دوێنی یەك شەممەش هەریەكە لە وەزیرانی ڕاگەیاندن و ژینگەی لوبنان نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان كرد.

میدیاكان ئەوەشیان بڵاو كردوەتەوە ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەشی كە نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردوە بۆ10 پەرلەمانتار بەرزبویەوە.


جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا بارودۆخی لوبنان مەترسیدارەو دوای تەقینەوەكەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوش خۆپیشاندان و نارەزایەتی لەو وڵاتەدا سەری هەڵداوە و داوای دەست لەكاركیچشانەوەی حكومەت و پەرلەمان دەكەن و تائێستاش زیاترلە 200 خۆپیشاندەر برینداربون .

 

هه‌واڵی گرنگ