دەروازەیەکی سنوری له‌ نێوانیان عێراق و سعودیە ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەروازەیەکی سنوری له‌ نێوانیان عێراق و سعودیە ده‌كرێته‌وه‌


قەحتان جەنابی،باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی سعودیە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و ریاز بە ئامانجی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی، کردنەوەی دەروازەی عەرعەری سنوری لە ئەنبار و هەڵگرتنی تێچوی ڤیزە بەردەوامە و سەرکردایەتی هەردولاش لەسەر زۆرێک لە پرسەکان هاوبۆچونن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10 ی ئابی 2020 قەحتان جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی سعودیە بە رۆژنامەی "عكاڤ"ی سعودی راگەیاندوە، گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و ریاز لەچوارچێوەی ئەنجومەنی هاریکاری عێراق-سعودیە لەسەر چەندین پرس و ئاست بەردەوامە لەوانەش کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی هەردو وڵات، هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی، کردنەوەی دەروازەی عەرعەری سنوری لە ئەنبار و هەڵگرتنی تێچوی ڤیزە.

باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی سعودیە ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سەبارەت بە پرسی دوبارە کردنەوەی دەروازەی عەرعەری سنوری لە ئەنبار هەردولا گەیشتونەتە قۆناغی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بەم زوانەش دەروازەکە دەکرێتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر دۆخی ئابوری شاری عەرعەر و پارێزگای ئەنبار دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ