500 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

500 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە

واژۆکردنی گرێبەستی پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ ئاگاداریه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دا هاتووه‌: بڕیاره‌ به‌یانی 11ی ئاب پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژه‌كه‌دا 500,000 پێنج سەد هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە بەسەر پەرشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

بەپێی ناوەڕۆكی پڕۆژەكە، ساڵی داهاتوو 500,000 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران دەكڕدرێتەوە و بە بازاڕ دەكرێت، لەبەرامبەردا هاوردەكردنی سەرجەم بەرهەم هاتووەكان لە گەنم وەك(ئارد بە هەموو جۆر و پلەكانی، ساوار، بروش، گەنمەكوتا ...هتد) قەدەغە دەكرێت. سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارە و هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت و پشكی سەرەكی هەلی كارەكان بۆ دەرچوانی بەشەكانی كشتوكاڵیە.

 

هه‌واڵی گرنگ