بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی ڕووخانی خانوویەك كەسێك گیانیله‌ده‌ستداو كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو،
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 10 ی ئابی 2020 ،بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند،"لە ناوچەی تازەی لە گەڕەكی زەیتون لە پارێزگەی كەركوك، تیمەكانی بەرگری مەدەنی، توانیان دوو هاووڵاتی لە ژێر داروپەردوودا دەربهێنن، دوای ئەوەی بنمیچی خانووەكەیان بەسەریاندا ڕووخابوو".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوك ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات"تیمەكان داروپەردووەكانیان لابردووە و شیشەكانیان لەڕێی ئامێر و كەرەستەی بڕین و لێكترازانی هایدرۆلیكی تایبەتەوە پچڕاندبوو كە لەلایەن تیمەكانی بەرگری مەدەنییەوە بۆ ڕزگاركردنی قورسی ژێر داروپەردوو بەكاردەهێنرێن".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بەرگری مەدەنی كەركوك ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو "ئەوان فریاكەوتنی سەرەتاییان بۆ بريندارەكان ئەنجامدا و پشان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك لەپێناو وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاریی داڕوخانی بنمیچی ئەو خانووە دەستیپێكردووە".