لە سلێمانی ئەو كاسبكارانەی كە لە شەقامەكان كاری فرۆشتن دەكەن سزادران و هاتوچۆی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: ئەو كاسبكارانە كێشەو گرفتی ھاتوچۆیان دروست كردوە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە:" بەشی لابردنی زیادەڕەوی لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لێپێچینەوەی یاسایی بەرانبەر ھەموو ئەوكەسانە كرد كە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكار ھێناوە".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو كاسبكارانە بەراگرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان كێشەو گرفتی ھاتوچۆیان دروست كردوە.