كوردی‌و
دادگای سلێمانی له دوایین دانیشتنی‌دا دۆسیەی سووتانی سێوان قادر و سێ منداڵەکەی یه‌كلاكرده‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه دا.
ئەمڕۆ سێ شەممە 11-8-2020 ، دادگای سلێمانی له‌سه‌ر دۆسەی سێوان قادر و ھاوسەر و منداڵەکەی لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاوسه‌ری سێوان قادر دەرکرد کە تۆمەتبارکرابوو بە سووتاندنیان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 16-12-2018 له گه‌ڕه‌كی ئاسووده‌ی قەزای چه‌مچه‌ماڵ، سێوان قادری 23 ساڵان و هەر سێ منداڵەکەی بە ناوەکانی (لارین دیار) ته‌مه‌ن دوو ساڵ، (دارین دیار)، ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و (ده‌روون دیار) ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیاندا سووتان و گیانیان لەدەست دا.