شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدای پایته‌خت بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش ته‌قیه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 11 ی ئابی 2020 شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان سوتاوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری سێ سه‌رچاوه‌وه بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك ده‌روازه‌ی جریشانی سنوری نێوان عێراق و كوه‌یت به‌كاروانێكی هاوكاری بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا رویداوه.
دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه له‌لایه‌ن ئاژانسی ڕۆیترزه‌وه ته‌حیسن خه‌فاجی وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی كوه‌یت هه‌واڵه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و وتی ، هیچ حاڵه‌تێكی به‌ئامانجگرتنی كاروانی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا روینه‌داوه.