كەمێك پێش ئێستا فرۆكە جەنگیەكانی توركیا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنوری عێراقیان كرد و چوار پاسەوانی سنور دەبنە قوربانی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاو كراوەنەتەیوە " لەدەوروبەری كاتژمێر 4ی عەسری ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی توركیا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی پاسەوانی سنوری عێراقیان كردوەو بۆردومانەكە لە ناوەچەی (بێرمی دینداران) بووە"
هەربەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی بەتەواوەتی تێك شكاوە و چوار پاسەوانی سنوریش كوژراون و سەرجەمیان كوردن
.
ئەوەش بڵاو كراوەتەوە " تیمەكەی پاسەوانی سنوور بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پەكەكە چونەتە ئەو شوێنە و لەكاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیاوە بۆردومان كراون.