له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانی سنوور له سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان بوونه قوربانی.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنووری سه‌ربه سوپای عێراقیان بۆردومان كردووه و زیانی گیانی هه‌یه.
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان روونیشیكرده‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانی سنوور بوونه قوربانی، له‌نێویاندا فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور، عه‌مید زوبێر حالی، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا شه‌هید بووه. هه‌روه‌ها محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران شه‌هید بووه.
سوپای توركیا له مانگی شه‌شه‌وه دوو ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌ست پێكردوه‌و، سوپای توركیا سنووری عێراقیان به‌زاندووه و رۆژانه‌ش چیاكانی ناوچه‌ی ئامیدی و شیلادزێ و شارباژێڕ له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومان ده‌كرێن.