وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروت ڕو له به‌رزبونه‌وه‌یه و ئاماری گیانله‌ده‌ستدان بۆ 171 كه‌س به‌رزبویه‌وه،هه‌روه‌ها 30 بۆ 40 كەس بێسه‌روشوێنن.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 11 ی ئابی 2020 حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی حكومەتی كاربەڕێكەر لە لوبنان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕیك برینن بەرپرسی باری نائاسایی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند،"ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەیروت، بۆ 171 كه‌س بەرزبۆتەوە، ئەوه‌ش لەكاتێكدایە كە تائێستاش ژمارەی بێسەروشوێنەكانی تەقینەوەكە، لەنێوان 30 بۆ 40 كەسدان".
وەزیری تەندروستی حكومەتی كاربەڕێكەر لە لوبنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،نزیكەیهه‌زارو 500 بریندار پێویستییان بە چارەسەری ورد و تایبەت هەیە، وێڕای ئەوەش تائێستا 120 بریندار لەبەر سەختی برینەكەنیان لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان".
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ دوو شەممە 10 ی ئابی 2020، حكومەتی لوبنانی بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب، بەهۆی تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەندەری بەیروتەوە، بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە پەرلەمانی و ڵاتەكە كرد.