دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیار ڕایدهگهیهنێت، نابێت لەو سكاڵایانەی لەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت، فەرمانی گرتنیان بۆ دەربچێت.
ئهمڕۆ سێ شهممه 11 ی ئابی 2020 بەپێی گشتاندنێكی دادگای فیدڕاڵی،كه وێنهیهكی دهست مالپهری كوردیو كهوتوه و ئاڕاستەی سەرجەم دادگاكانی تێهەڵچوونەوە كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، بەپێی دەستوور مافی ڕۆژنامەوانی و چاپ و ڕاگەیاندن و بڵاوكردنەوە فەراهەم كراوە، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو سكاڵایانە بكرێت، كە لەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت.
دادگای فیدڕاڵی ئهوهشی خستۆته روو ،كە لەو سكاڵایانەدا دەبێت سەرەتا ڕێكارەكان پەیڕەو بكرێت لە بانگهێشتی ڕۆژنامەنووس و پەلە نەكرێت لە دەركردنی فەرمانی گرتن.
ههروهها جیختیش دهكاتهوه، كە لەكاتی ئەنجامدانی هەر ڕێكارێك بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، دەبێت سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ئاگادار بكرێتەوە.