فڕۆكەكانی توركیا بۆردمانی ئۆتۆمبێلی گەریلاكانی پەكەكە دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فڕۆكەكانی توركیا بۆردمانی ئۆتۆمبێلی گەریلاكانی پەكەكە دەكەن

 

كوردیو - تایبەت

نزیكەی كاتژمێرێك پێش ئێستا جارێكی دیكە فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەیان لە سنوری گوندی ئەردنای سەر بەناحیەی بامەڕنێ بۆردمان كرد و لە ئەنجامدا دوو گەریلا گیانی لەدەستدا و دوانی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری كوردیو پێی ڕاگەیاندین كەوا كاتژمێر 11 و 35 خولەكی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكیان كردە ئامانج و تیایدا دوو گەریلا گیانی لەدەستدا و دوانی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری كوردیو ڕاشیگەیاند تاوەكو ئێستا ناسنامەی گەریلاكان دیارنین و هیچ زانیاریەك لەبارەیانەوە بڵاوناكرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ