هه‌ردوو بانگی رافیده‌ین و ره‌شیدی عیراق ده‌ستیان به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ئاب كرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تا ئێستا موچه‌ی مانگی 3ی دابه‌شنه‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاندنی بانگی رافیده‌ین بڵاویكردۆته‌وه كه به‌ناكه‌كه‌یان ده‌ستیكردوه به دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و موچه‌ی ئه‌وانه دابه‌شده‌كرێت كه به چه‌ك موچه وه‌رده‌گرن و بڕی ته‌واوی پاره‌ش بۆ موچه‌كانیان له بانكه‌كه دانراوه، فه‌رمانبه‌رانیشی ئاگادار كردوه له هه‌ر كوێیه‌ك بن ده‌توانن موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
لای خۆشیه‌وه بانكی ره‌شید بڵاویكردۆته‌وه كه بڕه پاره‌ی پێویست له بانكه‌كه‌یاندا هه‌یه و ئه‌وانیش ده‌ستیان به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كردوه.
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه له‌كاتێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 17ی8ی 2020 بریاریدا موچه‌ی مانگی 3 به لێبرینی 21% دابه‌شبكات و ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیی لێكه‌وته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم گردبونه‌وه‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ستیپێكردووه.