گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند لیژنەیەکى باڵا لەلایەن وەزارەتەوە پێکهێندراوە بۆ بڕیاردان سەبارەت بە کاتى دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگاکان.
عەباس ئەکرەم، وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵاو تویژینهوهی زانستی له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا راگەیاند: لیژنەیەکى باڵاى تایبەتمەند لەسەر ئاستى سەرۆکى زانکۆ حکوومى و تایبەتەکان لەلایەن وەزارەتەوە پێکهێندراوە بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و بڕیاردان لەسەر کاتى کردنەوەى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.
گوتیشی: لیژنەکە ئەنجامى کۆبوونەوەکان و بۆچوونى خۆى لە بارەى کاتى کردنەوەى دەوامى زانکۆ و پەیمانگاکان بە راپۆرت ئاڕاستەى وەزارەت کردووە، بۆ ئەوەى لە کۆبوونەوەى داهاتوویدا ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیارى گونجاو لەبارەى دەستپێکردنەوەى خوێندن بدات.
ئهوهشی ئاشكرا كردووه: یەکێک لە پێشنیازەکانیش کردنەوەى دەستپێکردنەوەى دەوامى زانکۆ و پەیمانگاکانە بە شێوەى خوێندنى ئۆنڵاین لە 1ى ئەیلوول، لهگهڵ چەندین پێشنیازى تر.