كوردی‌و
هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیار له‌باره‌ی كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكانه‌وه ده‌دات.
عه‌بباس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان له لێدوانێكدا تایبه‌ت به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگەیاند، ""بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆببێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر چۆنێتی دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی 2020 بۆ 2021 دەدرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا هیچ پێشنیارێك نه‌دراوه‌ته وه‌زاره‌ت بۆ چۆنییه‌تی و كاتی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ساڵی داهاتوو.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان و جێبه‌جێكردنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان، ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 ته‌واونه‌كرا ، بۆ ساڵی داهاتووش پێشبینی ده‌كرێت هه‌مان گرفت رووبه‌رووی خوێندن ببێته‌وه.