كەشناسی هەرێم لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هۆشداری دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هۆشداری دەدات

 

 

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینیدەكرێت لە ئەمڕۆ شەممەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنی شەپۆڵێكی گەرما بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق پێشبینی دەكرێ لە ئەمڕۆ شەممەوە پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بكەن.

لەبارەی پلەی گەرمای ناوچەكانی هەرێمیشەوە هاتووە، پێشبینی دەكرێت بەرزترین پلەكانی گەرمای ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیە بێت، لە هەولێر (42 – 44) پلە، لە سلێمانی (41 – 42) پلە، دهۆك (40 – 42) پلە، هەڵەبجە (41 - 43) پلە، كەركوك (45 – 46) پلە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشبینی دەكرێت ئەم شەپۆڵە زیاتر لە یەك هەفتە بخایەنێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا كەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو، پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ