كوردی‌و
نرخی زێڕ به‌رده‌وامه له دابه‌زین و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا به‌رامبه‌ر هه‌زار و 934 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3-9-2020 بەمشێوەیە دەبێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 287 ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 335 هه‌زار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 382 ھەزار دینارە.
بە پێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە لە 25 ی مانگی رابردووەوە ده‌رچووه، هەناردەکردنی باری زێڕ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە کراوە، ئەمەش زیانی بە بازاڕی زێڕنگران گەیاندووە و ناتوانن ئەو زێڕەی لە هاووڵاتییان وەریدەگرن هەناردەی دەرەوەی بکەن، بەو هۆیەوە نرخی مسقاڵی زێڕی نوێ و دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها،بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا، وەبەرهێنەران سەرمایەکانیان دەکەنە زێڕ و بەو هۆیەشەوە خواست بۆ ئەو کانزا زەردە روو لە زیادبوونە و رۆژانه نرخه‌كه‌ی به ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه.