ھاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆتۆمبێلی 8 پستۆن بڕی 2 ملیۆن و 362 هەزار و 500 دیناری بۆ تۆمارکردن لێوەردەگیرێت.
ئه‌مرۆ پینج شه‌ممه 3 ی ئه‌یلولی 2020 بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه رایگەیاندوه، ئۆتۆمبێلی هەشت پستۆن بڕی دوو ملیۆن و 362 هەزار و 500 دیناری لێوەردەگیرێت بۆ تۆمارکردن، ئۆتۆمبێلی 6 پستۆنیش بڕی 2 ملیۆن و 100 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بۆ تۆمارکردن .
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئااماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئۆتۆمبێلی 5 پستۆن بڕی ملیۆنێک و 575 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بۆ تۆمارکردن، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی جۆری 4 پستۆن بڕی ملیۆنێک و 260 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بۆ تۆمارکردن
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی كه 3 پستۆنن بڕی 840 هەزار دیناری بۆ تۆمارکردن لێوەردەگیرێت.
جێی ئاماژه‌یه له ئێستادا له مانگی نۆداین وحكومەتی هەرێم ته‌نیا سێ مووچه‌ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی دابه‌شكردوه و دوو موچەشیان لە ٢١٪ی لێبڕینه‌وه بوه.