سیستەمی ئەلیكترۆنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راوەستاوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سیستەمی ئەلیكترۆنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راوەستاوە

 

بەهۆی بوونی كێشە لە سێرڤەری پەیوەندی نێوان بەشی سكاڵانووس و بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مامەڵەی هاوڵاتیان وەستاوە.

پەیامنێری كوردیو لە سلێمانی رایگەیاند : " بەهۆی بوونی كێشەی سێرڤەر لەبەشی سیستەمی ئەلیكترۆنی كە هاوڵاتیان پێش چوونە ژوورەوە بۆ نێو بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ سەردانی دەكەن ، ئەمرۆ هیچ مامەڵەیەكی شۆفێران رایی نەكراوە".

بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی و بەریەكنەكەوتن ، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سیستەمی ئەلیكترۆنی خستە واری جێبەجێكردنەوە، ئێستا بەهۆی تێكچوونی سیستەمەكە مامەڵەی هاوڵاتیان وەستاوە".

 

هه‌واڵی گرنگ