زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر دەرفەتی خوێندنی بەكالۆریۆس و دبلۆمی میدیا بۆ میدیاكاران دەكاتەوە بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندن بدەن.
زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بڵاوی كردەوە ،ئێستا میدیاكاران و دەرچووانی بەشی راگەیاندن لە پەیمانگا تەكنیكییەكان دەتوانن فۆرم پربكەنەوە و درێژە بەخوێندن بدەن بۆ وەرگرتنی بروانامەی بەكالۆریۆس.
هاتووە : " بۆ فۆڕم وەرگرتن و زانیاری زیاتر ، لەدوای 2020/9/9 سەردانی یەكەی تۆمار یان بەشەكانی تەكنیكی میدیا و راگەیاندن بكەن".