لە هەولێر خۆپیشاندانی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستی پێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە هەولێر خۆپیشاندانی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستی پێكرد

 

لەشاری هەولێر خۆپیشاندانی یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

پەیامنێری كوردیو لەنێو خۆپیشاندەران و گردبوونەوەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند : " یەكەمەكان داوای دامەزراندن دەكەن كە ماوەی (4) ساڵە بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە".

وتیشی : " ئەو قوتابییانە دەرچووی ساڵی (2016 - 2017)ـەن ، پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی بەشەكانیان لەسەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان بەدەستهێناوە و داوای دامەزراندن دەكەن".

پەیامنێری كوردیو ئەوەیشی راگەیاند : " ئەم دەرچووانە لەشارەكانی دهۆك و هەڵەبجە و سلێمانی و تەنانەت بەشێكیان لە كەركوكەوە هاتوون و گردبوونەتەوە".

بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان وەك موعید لە هەمان زانكۆ و پەیمانگا دادەمەزرێن بەڵام ئەوان داواكەیان جێبەجێ نەكراوە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ