هاتوچۆی هەولێر هۆشداری لەبارەی كڕینی توك توك دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەولێر هۆشداری لەبارەی كڕینی توك توك دەدات

 


بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی كڕینی (توك توك)ەوە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و رایدەگەیەنێت هەر كاتێك (توك توك) بەدەستتانەوە بێت دەستی بەسەر دادەگیرێت و پێتان نادرێتەوە .


فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجیتایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) رایگەیاندوە "(توك توك) ئەو گرێیەی كە خەریكە وەكو شێرپەنجە شەقامەكانمان داگیر بكات، تكایە خۆتانی لێ بەدووربگرن و نەیكڕن و بەكاریشی نەهێنن".


وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە"هەر كاتێك (توك توك) بەدەستتانەوە بێت دەستی بەسەر دادەگیرێت و پێتان نادرێتەوە، ئێمەش نامانەوێت ئەو كارە بكەین، بەلام بوونی نایاسایی ئەم جۆرە هۆیەی گواستنەوە هانمان دەدات كە ئەو كارە بكەین".

 

 

هه‌واڵی گرنگ