كوردی‌و
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن و گرینگ‌ترینیان بریتیییه له داننان به بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
له سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند داواكارییه‌كییان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی زیاتری پارێزگاكه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه:
1- حكومه‌تی عێراق دان بنێت به بریاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌ژماركردنی وه‌ك پارێزگای نۆزده‌یه‌مینی عێراق، هه‌روه‌ها دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌مان.
2- جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق و بڕیاردان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دادگایه‌كی مه‌ده‌نی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی قوربانیانی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
3- پابه‌ندبوونی عێراق به رێككه‌وتننامه‌ی رۆما، به‌مه‌به‌ستی دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دڵنیایی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان به رزگاربوونیان له چه‌وساندنه‌وه و روونه‌دانه‌وه‌ی تاوانی هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه.
4- حكومه‌تی عێراقی فیدرال له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه كاری جیددی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
5- حكومه‌تی عێراقی فیدرال له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كار بكه‌ن بۆ سۆراغكردنی منداڵانی ونبووی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بونیادنانی سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتوو بۆ پشكنینی DNA .
6- هه‌وڵدان به كردنه‌وه‌ی مه‌رزی (سازان) كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی ئاوه‌دانی بۆ شاره‌كه‌مان و بونیادی كه‌رتی ئابوری و فه‌راهه‌مبوونی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه.