دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌ره‌مان كه به‌شێوه‌ی داخراو به‌رێوه‌چوو تابه‌تبوو به گفتوگۆ له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی چاكسازیه‌كان سەبارەت بەدۆخی چاكسازییەكان و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەناو چاكسازییەكان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی ناو دانیشتنه‌كه‌وه سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو تایبه‌ت به كوردی‌و ڕایگه‌یاند: وه‌زیری كار كۆمه‌ڵێك بابه‌تی مه‌ترسیدارو سه‌رسوڕهێنه‌ری باسكرد سه‌باره‌ت به چاكسازیه‌كان، له‌وانه تا ئێستا نه‌توانراوه رێگری له چونه‌ژووره‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بكرێت بۆناو چاكسازییه‌كان، دایك هه‌یه له‌كاتی سه‌ردانی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌بات، یان ژن هه‌یه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بات.
به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتاره وه‌زیری كار دانی به‌وه‌دا ناوه كه له‌ناو چاكسازیه‌كان ژووری (ڤی ئای پی) هه‌یه و ئه‌وكه‌سانه‌ی تیدا نیشته‌جییه كه پاڵپشتێكی ده‌سه‌لاتیان هه‌یه.
هه‌ر له‌ناو چاكسازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌زارو 802 كه‌س به مادده‌ی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و زۆرینه‌شیان عه‌ره‌بن، هاوكات له‌نێو كۆی چاكسازیه‌كاندا 395 كه‌س سزای له‌سێدارادانیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام له‌ئێستادا جێبه‌جێكردنی سزاكه وه‌ستاوه.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: داوامانكرد ڕێگری بكرێ له چوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ناو چاكسازیه‌كان، داتا‌و زانیاری ورد هه‌بێ سه‌باره‌ت به چاكسازبوونی به‌ندكراوان دوای ته‌واوكرنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها داوایانكردوه ڕێوشوێنی باشتر بۆ لایه‌نی ته‌ندروستی به‌ندكراوان بگیرێته‌به‌رو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی ناو چاكسازیه‌كان كه‌متر بكرێته‌وه، چونكه چاكسازییه‌كان بۆ 900 كه‌س دروست كراون كه‌چی زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سی تێدا به‌ند كراوه، به‌هۆی ئه‌م قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵیه‌وه ته‌نیا له چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی 45 به‌ندكراو توشی په‌تای كۆڕۆنا هاتوون، له‌گه‌ڵ 20 كارمه‌ندی چاكسازیه‌كه.