نەخۆشخانەى شۆڕش له شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی زیادبوونى توشبووانی کۆرۆناوە داواکارین لە هاوڵاتیان لە ئێستادا بەمەبەستی ئه‌نجامدانی نەشتەرگەریی سارد سەردانی نەخۆشخانەکانمان نەکەن .
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 22 ی ئه‌یلولی 2020 نەخۆشخانەى شۆڕش لە راگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری(كوردی‌و) كه‌وتوه ڕایگه‌یاندووه، هاوڵاتیانى سلێمانى و دەوروبەرى ئاگاداردەکەینەوە بەهۆى زۆربونى نەخۆشانى کۆرۆناوە، داواکارین لە هاوڵاتیان لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانمان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەریی سارد ،واتا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی ده‌تواندرێت كاتێكی دیكه ئه‌نجامبدرێت.
لە راگەیەندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، هیوادارین هاوڵاتیان هاوکاربن بۆئەوەی بتوانین زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەین کە هەڵگرى کۆرۆنان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بەشێک لە هاوڵاتیانى شاری سلێمانى سەردانى نەخۆشخانەى شۆرش دەکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى سارد.