ئهمرۆ سێ شهممه 22 ی ئهیلولی 2020 بەپێی هەواڵێكی (RT)، تەقینەوەیەكی بەهێز لە شاری (عین قانا) لە باشووری لوبنان ڕوییداوه، بەڵام تاوەكو ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە.شوێنهكهشی دەكەوێتە نێوان ناوچەكانی (جباع و عین قانا) لە هەرێمی (التفاح) و دووكەڵێكی زۆریش ئاسمانی ناوچەكەی تەنیوە.
ههر لهو بارهیهوه ، كەناڵی لوبنان 24 لەزاری سەرچاوەو میدیا ناوخۆییهكانهوه بڵاویكردۆتەوە، كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو تەقینەوەیە لە وێستگەیەكی بەنزین لە ناوچەی نێوان (عین قانا و كفرفیلا) ڕوویداوە.