ڕۆژنامەنوسێك: بڕیارەكەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان تەواوو دروست بوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژنامەنوسێك: بڕیارەكەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان تەواوو دروست بوو


هەڵوێستەكەی یەكگرتووی ئیسلامی لەبارەی كشانەوەی لە حكومەتی خۆجێی دهۆك بەرزدەنرخێنرێت و تادێت ِرۆژنامەنوسان و چالاكانی مەدەنی و پەرلەمانتاران و سەرجەم چین و توێژەكان زیاتر پشتیوانی لێدەكەن و ڕۆژنامەنووسێكیش رایدەگەیەنێت هەڵوێستی كشانەوەی لە حكومەتی خۆجێیی پارێزگای دهۆك جێگای نرخاندنە، نەفەسێكی نوێیە بۆ نەخێر بەرامبەر بەم سیستمە لێكهەڵوەشاوەی كوردستان.


ئارام عەلی سەعید ، ڕۆژنامەنوس لەپەیجیتایبەتی خۆیدا نوسیوەتی"یەكگرتوو یەكەم هێزی سیاسیی مەدەنی ئۆپۆزسیۆنە لە كوردستان زاراوەی گەندەڵی داهێنا دژ بە دەسەڵاتی كوردی، ئەم هێزە گەندەڵی وەك داهێنراوێكی نوێ لەبری دزی و مافیایی و چەتەیی و خراپ بەڕێوەبردن فڕێدایە نێو فەرهەنگی میدیایی و ململانێی سیاسییەوە لە هەرێم، هەر ئەمەش بوو وایكرد بۆیەكەمجار لەساڵی 2005 هێرش بكرێتە سەربارەگاكانیان لەبادینان و زۆربەیان سووتێنران و هاوكات بەو نەفەسە ئۆپۆزسیۆنییەوە قوربانی بەخشی لەوپێناوەدا"


ئاماژەی بەوەشداوە"ئەوەی ئێستا دەینووسم دوورە لە عاتیفەو تێبینی و سەرنجیشم هەیە لەسەر بەشێك لەمۆدێلی سیاسەتكردن و ئەدای حزبی یەكگرتووی ئیسلامیی و لەشوێنی تریش بێ سڵەمینەوە نووسیومەو باسمكردووە و من یەكگرتوونیم، لەوانەیە لەڕابردووشدا بەپێی تێگەیشتنە كرچ و كاڵەكان جیاوازییەكانمان ئەندازەیەك هەستپێكراو بووبێت، بەڵام ئەمڕۆ وردترو دانایانەو دوور لەبیری حزبی و نزیك لەواقیعەكە وەك توێژەر یان لانیكەم ڕۆژنامەنووسێك دەنووسم و پشتیوانی و پێشوازی لەبڕیارەكەی ئەم حزبە دەكەم"


ئەوەشی نوسیوە"بەبڕوای من هەڵوێستی كشانەوەی لە حكومەتی خۆجێیی پارێزگای دهۆك جێگای نرخاندنە، نەفەسێكی نوێیە بۆ نەخێر بەرامبەر بەم سیستمە لێكهەڵوەشاوەی كوردستان ،پێموایە یەكگرتوو حەكیمانە دۆخەكەی تاووتوێكردووە ئینجابڕیاریداوە، بڕیارەكەشی لەنێوان كشانەوەی ئیمزای پەرلەمانتارەكانی بۆ بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت یان وازهێنان لە حكومەتی خۆجێیەتی بادینان بووە، ئەمان دووەمیان هەڵبژاردووە"


ئەو رۆژنامەنوسە راشیگەیاندوە"گەر زۆركەس پێچەوانەكەیشی دەڵێن كە گوایە پارتی دەریكردوون و پۆستەكانی لێوەرگرتوونەتەوە خۆ ئەمان دەیانتوانی لە ژوورێكی تاریكدا مەرجەكانی ئەوان قبوڵبكەن و بگرە لەوانەبوو لەم ئان و ساتە دەسكەوت وئیمتیازی زیاتریشیان پێ درابا بۆ حزبەكەیان هەرچۆن بێت بڕیارەكەیان دروستەو پێموایە ڕووبەری خەباتی مەدەنی لەكوردستان فراوانتر دەكات و شەقام قەرەباڵغتر دەبێت بۆ داوای خواست و مافە شەرعی و سەرەتاییەكان"


لەكۆتایشدا ئارام علی نوسیویەتی" ئەمەی یەكگرتوو ئەو تێگەیشتنەش لای خەڵكی كوردستان كاڵ دەكاتەوە كە واحاڵیكرابوون یەكگرتوو لەژێرفشاری كادیرو ئەندامانی بادیناندایەو بەوەرگرتنی ئەو بیست و چوار پۆستەی پارتی ساڵانی پێشوو بۆی دیاركردبوون لەدهۆك تۆمەتی زۆریان بۆ دروستكرا، بەڵام ئەمڕۆ تەواو جیاواز لەو ڕوانینە خەباتی مەدەنی بادینان گەرمتردەبێت و ئەوانیش بڕیارە دروستەكەی خۆیان لەكاتێكی زۆرهەستیاردا ڕاگەیاند كەلانیكەم هاوهەڵوێستییە لەگەڵ خەڵكی مافخوراوو ستەمدیدەی كوردستان"

 

هه‌واڵی گرنگ