فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی پشتیوانی هەڵوێستەكەی یەكگرتوو دەكات لە كشانەوەی حكومەتی خۆجێی دهۆك
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی پشتیوانی هەڵوێستەكەی یەكگرتوو دەكات لە كشانەوەی حكومەتی خۆجێی دهۆك


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠٢٠ فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بەمەبەستی دەبڕینی پشتیوانیی بۆ هەڵوێستەكەی یەكگرتوو لە كشانەوەی حكومەتی خۆجێی دهۆك سەردانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان كرد.


ئەمرۆ مامۆستا عەبدول ستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بەهاورێیەتی مامۆستا عوسمان كانی كوردەیی ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ  لەپەرلەمانی كوردستان سەردانی فراكسیۆنی یەكگرتوویان كردو لەلایەن دكتۆر شێركۆجەودەت سەرۆكی فراكسیۆن و مامۆستایان ئەبوبەكر هەڵەدنی و ئیسماعیل سگێریەوە پێشوازیان لێكرا.


لەو سەردانەدا دوای دەربڕین و دووپاتكردنەوەی پشتیوانیی كۆمەڵ و فراكسیۆنەكەی بۆیەكگرتووی ئیسلامیی و فراكسیۆنەكەی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند" نابێت هەرگیز لەژێر هیچ فشارێكدا پاشەكشە بكەن و دڵنیابن لەوەی هێزی سیاسیی لەژێر فشار و چاوسوركردنەوەی دەسەڵاتدا گەورە دەبێ"


ئاماژەی بەوەشدا" ئەم دەسەڵاتە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو دیكتاتۆریییەت دەڕوات تا ئاستی دروستكردنی دەسەڵاتێكی پۆلیسی و هەواڵگریی لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێندە لەرزۆك و لاوازە ترسی لە واژۆیەكیش هەیە كە پەرلەمانتارێك كردویەتی تا سەرۆكی حكومەت بێتە بەردەم ئەو پەرلەمانەی كە حزبەكەی زۆرینەیە تیایدا "

 

هه‌واڵی گرنگ