وه‌زیری ئاوەدانکردنەوەی هه‌رێم: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەستپێدەکەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زیری ئاوەدانکردنەوەی هه‌رێم: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەستپێدەکەین

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لە داهاتویەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەستپێدەکەین

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 22 ی ئه‌یلولی 2020 وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و وەفدێکی یاوەری کردو پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لەو بوارەدا تاوتوێکرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ ‌، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیسپانیا کرا لەسەر ئاستە جیاوازەکان بەتایبەت پڕۆژە ستراتیژییە ئەندازیارییەکان و وەبەرهێنان لەو بوارانەدا، هه‌ر لەوبارەیەوە باڵیۆزی ئیسپانیا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیان بە سەردان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا، ئامادەیی کۆمپانیا ئیسپانیەکانی دەربڕی بۆ رۆڵ بینین و کارکردن لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دروستکردنی رێگای خێرا و هێڵی شەمەندەفەر.

هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئیسپانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دەیانەوێت ئەولەویەتی پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بزانن، هاوکات ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیسپانیای دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێم و هاوکاریکردنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو بۆ جێبەجێکردن و تا رادەی دابینکردنی خەرجی پڕۆژەکەش، لەمڕوەوە وتی: "وڵاتەکەمان لە بواری دروستکردنی هێڵی ئاسنین شارەزایی و ئەزمون و توانای بەرچاویان هەیەو دەمانەوێت ئەو شارەزایی و ئەزمونە لە جێبەجێکردنی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان بخەینەگەڕ و یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی جیهان کە ئیسپانیە هێڵی ئاسنین دروستبکات".

لای خۆیەوە، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند، چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە پلان و بەرنامەماندایە لەوانە؛ هێڵی شەمەندەفەر و تونێل و رێگای خێرا (Expressway)، هاوکات ئیسپانیاش وڵاتێکی گەورەو خاوەن ئەزمونەو سوپاسی کردن بۆ هەوڵەکانیان بەمەبەستی خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری دروستکردنی هێڵی ئاسن.

 

هه‌واڵی گرنگ