عێراق...4724 كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 57كەس گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق...4724 كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 57كەس گیانیان لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24كاتژمێری توشبوانی كۆرۆنای بڵاو كردوە رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزار و724 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 57 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 682 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، عێراق، 21 هەزار و 644 پشكنین لەو ماوەیەدا كراون، لەئەنجامی پشكنینەكاندا چوار هەزار و724 كەسیان توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 57 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 682 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە

جێی ئاماژەیە بە گوێرەی دوایین ئامارەكانی تەندروستی عێراق، تا ئێستا، 327 هەزار و 580 كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، 261 هەزارو 757 كەس چاكبوونەتەوە و هەشت هەزار و 682 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ