بڕیاره‌ سبەی‌ لە هەولێر خۆپیشان به‌ڕێوه‌بچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیاره‌ سبەی‌ لە هەولێر خۆپیشان به‌ڕێوه‌بچێت

بڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە خاوەن زەویەكانی ٨ ی حەسارۆك خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجام بدەن بۆ داواكردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری بەگەڕەكەكەیان،

هه‌ر لەبارەی چارەنووسی گەڕەكی ٨ی حەسارۆك، مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر له‌ لیدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند، هەشتی حەسارۆك شوێنێكی گەورەیە و خزمەتگوازریش تەنها ئاو نیە، بەڵكو پێویستی بە كارەبا و ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنە، ئێستاش لیژنەیەك پێكاتووە لەشارەزایانی ئاو لە مامۆستایانی زانكۆ، كەبتوانن چۆن چارەسەری بكەین.

جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: "ئەو گەڕەكە ئیهمال نەكراوە، بەڵكو لەهەوڵداین لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی، چونكە گەر مۆڵەتی خانوو بدرێ پێویستی بەخزمەتگوزاری جۆراوجۆر دەبێت، بۆیە دوای ڕاپۆرتی لیژنەكە ئەو مووژدەیە دەدەین بەخەڵك بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆك و سەرجەم شوێنەكانی تریش".

جێی ئاماژه‌یه‌ زەویەكانی گەڕەكی ٨ی حەسارۆك نزیكەی ١٦ هەزار پارچە زەوی دەبێت و ماوەی ١٧ ساڵە خاوەنەكانیان چاوەڕوانن خزمەتگوزاریان بۆ بچێت و بیكەن بەخانوو.

 

هه‌واڵی گرنگ