كوردی‌و
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمی كوردستان له ریزبه‌ندی سێهه‌می وه‌زاره‌ته‌كاندایه و حكومه‌تی عێراق پاش دوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیكه پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 23-9-2020 سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،"به‌پێی لێدوانه‌كانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق،هه‌رێمی كوردستان له ریزبه‌ندی سێهه‌می وه‌زاره‌ته‌كاندایه و حكومه‌تی عێراق پاش دوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیكه پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" باوه‌ڕم وایه دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غداد بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات ، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌و پاره‌یه له به‌غداوه نه‌گاته هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆری پێویسته بۆ دابه‌شكردنی مووچه".
راشیگه‌یاند،" وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ كۆی گشتی گه‌نجینه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه و به دڵنیاییه‌وه به لێبڕینه‌وه موچه دابه‌شده‌كرێت به‌ڵام جیاوازه له‌وانی دیكه، چونكه له لیستی پێشووتردا 79% ته‌مویلی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرا، به‌ڵام له‌و رێنماییه نوێیه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه بۆ ئه‌و مانگه‌ی ده‌ركردووه ئه‌و 21%یه له لیستی مووچه‌دا نامێنێت، واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی 100% نامێنێت".
روونیشیكرده‌وه،" له 21%ی مووچەی بنەڕەتی دەبڕێت، لە 21% لە مووچەی جوگرافی دەبڕدرێت، لە 21%یشی لە مووچەی دەرماڵە دەبڕدرێت، لێبڕینەکە هەمان شێوەی مانگەکانی دیکەیە، بەڵام ئەم 21% دەردەهێندرێت".
پێشتریش شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه به (كوردی‌و)ی راگه‌یاندبوو،" چاوه‌رێ ده‌كرێت عێراق ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بكات و پاره‌ی هه‌رێمیش بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ی دیارینه‌كردووه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای تێپه‌ربوونی زیاتر له نۆ مانگ له ساڵی 2020، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شكراوه كه دوو مووچه‌ی پێشوو به لێبرینی 21% بووه.
به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش، لێبرینی مووچه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 21% به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه.