سلێمانی...گردبونەوەدەستی پێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی...گردبونەوەدەستی پێكرد

 

پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەمە 23ی ئەیلولی 2020بۆجارێكی دیكە ژمارەیەك لە خاوەن پشكەكانی پرۆژەی چاڤیلاند گردبونەوەیەكیان لەبەردەم ئۆفیسی سەرەكی پرۆژەكەدا ئەنجامدا.

یەكێك لە خاوەن پشكەكان بەناوی هێمن رەسول كە بۆكەناڵەكانی راگەیاندن قسەی كرد رایگەیاند" بەداخەوە ئێمە دەیان جار سكاڵامان لەدادگا تۆماركردوە و دادگامان بێزاركردوە بەڵام نەدادگاو نە هیچ كەس و لایەنێك نایەت بەدەمانەوە "
وتیشی" كەناڵی ئێن ئارتی لێدوانێكی ئەوی شێواندوە وتەشهیری بە ئێمە كردوە بۆیە نەئەبوایە كەناڵەكە ئەوەی بكردایە چونكە كەناڵەكە دروشمی راستگۆیی بەرزكردوەتەوە"

ئەو خاوەن پشكە راشیگەیاند" یەكێتی نیشتمانی بەرپرسە چونكە یەكێتی دەستی باڵای هەیە لەم شارەدا و هەرچی رووبدات ئەو بەرپرسە فەرمانگەكانی ئەم شارە ئاسانكاریان بۆپرۆژەی چاڤیلاند كردوە."

جێگەی ئاماژەیە  پرۆژەی چاڤیلاند پرۆژەیەكی ناحكومیەو  لەساڵی 2013ەوە كراوەتەوەبەپیی ئامارەكان نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی پشكیان هەیە لە پرۆژەكەدا و بەوتەی خۆشیان تائێستا تەنها دووجار قازانجی پرۆژەكەیان وەرگرتوە كەئەویش برێكی یەكجار كەمبوە.

 

هه‌واڵی گرنگ