بەڕێوبەرى گشتى وەبەرهێنانى هەولێر رایدەگەیەنێت: گەشتکردن لە چەند وەبەرهێنێک قەدەغەکراوە و ژمارەیەک وەبەرهێنیش رووبەڕوى دادگا کراونهتەوە.
سامان عارەب بەڕێوبەرى گشتى وەبەرهێنانى هەولێر لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ئاشكرای دهكات: چەند پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان کە راگیرابوون، کێشەکانیان چارەسەر کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا سێ لەو پڕۆژانە دەستبەکار دەکەنەوە، کە بریتین لە پڕۆژەکانى (دەشتى بەهەشت، کۆیە ستى ، کانى ئەڵمانى).
ئهوهشی خستهڕوو: ژمارەیەک پڕۆژەى دیکە لە ئێستادا کارکردن تێیاندا بەردەوامە و کێشەکانیان چارەسەر کراوە.
بەڕێوبەرى گشتى وەبەرهێنانى هەولێر ئاماژەى بەوەشکرد: لێپرسینەوەمان لە هەر وەبەرهێنەرێک کردوە کە کەمتەرخەمى کردبێت و ژمارەیەک وەبەرهێنەریش دراونەتە دادگا و گەشتکردن لە چەندین وەبەرهێنەرى دیکەش قەدەغەکراوە.