واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین دیاریكراو سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌دا ۷۰ی بابەتەکان لەناو کەمپ و له‌سه‌دا ۳۰‌ی بەشێوەی ئەلیکتڕۆنییە.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 23 ی ئه‌یلولی 2020 هۆشمه‌ند ڕه‌فیق سه‌رپرشتیاری گشتی ڕاگه‌یاندنی زانکۆی سەڵاحەدین له لێدوانێكی تایبه‌تدا به (كوردی‌و)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سەڵاحەدین دوای کۆبونەوەمان بڕیارماندا کە ڕێکەوتی 4/10/2020 یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندنی ئەم ساڵە 2020-2021.
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م دێنه ناو كه‌مپ و له هۆڵه‌كان ده‌خوێنن،هه‌روه‌ها قوتابیانی قۆناغه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م به‌شێوەی ئه‌لیكترۆنی یان ئۆنلاین ئه‌لیكترۆنی ده‌خوێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته روو، شێوەی خوێندنی ئه‌مساڵ بەشێوەی ئاوێتەیە، له‌سه‌دا ۷۰ی بابەتەکان لەناو کەمپ و له‌سه‌دا ۳۰‌ی بەشێوەی ئەلیکتڕۆنییە.