كوردی‌و
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مرۆ مووچه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بێ لێبرین دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 24-9-2020 ، موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم کە سەر بە حکومەتی ناوەندی بەغدایە دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" دابەشکردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بە بێ لێبڕین و بە رێژەی 100% دەبێت".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، هه‌ریه‌كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (ڕەگەزنامە - پاسپۆرت - نشینگە - نوسینگەی زانیاری)ی هەرێمی کوردستان سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵیین و ته‌مویلی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌كرێت،به‌ڵام به‌هۆی گۆرانكاری له سه‌رۆكوه‌زیران و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌دا كێشه كه‌وتبوویه ناو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییانه.