لەماوەی كەمتر لەمانگێك 16 هاوڵاتی كورد كۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەماوەی كەمتر لەمانگێك 16 هاوڵاتی كورد كۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە

لە ماوەی مانگی رابردوو لانیکەم 16 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەلاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر 18 ساڵ بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رایگەیاندووە: لە ماوەی 24 رۆژی مانگی ئه‌یلولی 2020، لانیکەم 16 هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە : لەو ماوەیەدا 10 پیاو و شه‌ش ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر 18 ساڵ بووە.

لەبارەی هۆکاری خۆكوشتنەكانیشەوە راگەیەنراوەكە  زۆربەی خۆکوشتنەکان کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: شه‌ش حاڵەت (یه‌ك ژن و پێنج پیاو)

پارێزگای کرماشان: سێ حاڵەت (یه‌ك ژن و دوو پیاو)

پارێزگای سنە: سێ حاڵەت (سێ ژن)

پارێزگای ئورمیە: چوار حاڵەت (یه‌ك ژن و سێ پیاو)

هۆکاری خۆکوشتن

کێشەی خێزانی: نۆ حاڵەت (شه‌ش ژن و سێ پیاو)

هەژاری و بێکاری: شه‌ش حاڵەت (شه‌ش پیاو)

کێشەی دەروونی: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك پیاو)

جۆری خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: 13 حاڵەت (پێنج ژن و هه‌شت پیاو)

 

خواردنی حەب: سێ حاڵەت (یه‌ك ژن و دوو پیاو).

 

هه‌واڵی گرنگ