كوردی‌و
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتیمانی عێراق بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 24-9-2020 لیژنەی باڵای تەندروستی و نیشتیمانی عێراق رایگەیاند" بڕیاریدا قەدەغەی گشتی هاتوچۆ لە سەرتاسەری عێراقدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه،كه لە پێشتردا و له بڕگه‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (86ی ساڵی 2020) ئاماژه‌ی پێ‌درابوو، كه بریتیی بوو له قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ لە کاتژمێر10ی شه‌و تاوه‌كو 5ی به‌یانی".
ئاماژه به‌وه‌شكردووه،"پێویستە رێکارە خۆپارێزیەکان بەتوندی جێبەجێبکرێن کە لە لیژنەکەوە دەرچووە، بەتایبەتی به‌ستنی ماسک و دوور کەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە شوینە قەرەباڵغەکاندا لە دامەزراوە حکومیەکان و کەرتی تایبەتی".
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا 332 هەزار و 635 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 264 هەزار و 988 کەس چاکبوونەتەوە و هه‌شت هەزار و 754 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 541 توشبووش ناجێگیره.