سلێمانی... بە ئار پی جی هێرشكرایە سەر بارەگای حزبێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... بە ئار پی جی هێرشكرایە سەر بارەگای حزبێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان


بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەیانی ڕۆژی هەینی گولەیەكی ئار پی جی لەسەر جادەی قەرەداغ – زڕگوێزەوە ئاڕاستەی بارەگاكەیان كراوە.

ئارام مودەڕیسی بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بڵاویكردەوە: بەرەبەیانی رۆژی هەینی، گولەیەكی ئار پی جی لەسەر جادەی قەرەداغ - زڕگوێز لە نزیك سلێمانی ئاڕاستەی بارەگای حزبەكەیان كراوەو خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: پێش گەیشتنی گولەهاوەنەكە بۆ شوێنی ئامانج لە تەلبەندی بارەگاكەیان تەقیوەتەوە و جگە لە سوتانی پوش و پاوان هیچ زیانێكی تری لێنەكەوتووەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ