سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خۆێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگهیاند: مانگی داهاتوو دەست بە وەرگرتنی قوتابیان دەکرێت له سیستهمی زانكۆلاین.
عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردوە خوێندنی باڵا له لێدوانیكی ڕۆژنامهوانی راگەیاند: ئەمساڵ زیاتر له ٧٢ ھەزار قوتابی لە پۆلی١٢ دەرچوون و بڕیاریشە زۆرترینیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگیرێن.
لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان، گوتی:تهواوی داتاکان تەواو بوون و دراونەتە ناوەندی وەرگرتن و بڕیارە لەم ھەفتە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەسپێکردنی کارکردن بە زانکۆلاین بدات و لە دوای ئەم رەزامەندییە، ڕاستەوخۆ دوای چەند رۆژێک زانکۆلاین کارا دەکرێت.
دۆڵهمهری زیاتر گوتی: پرۆسەکە ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و بۆ ئەو قوتابییانەش لە خولی سێیەمدا تاقیکردنەوە دەکەن رۆژی ٣ی مانگی١٠ دەست بە تاقیکردنەوە دەکەن و رۆژی١٥ی ھەمان مانگ ئەنجامەکەی وەردەگرنەوە و دەتوانن لەو ماوەیەدا ئەوانیش ناوی خۆیان تۆمار بکەن.