كوردی‌و
ره‌وشی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌روات و به‌رپرسێكی ته‌ندروستی شاره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌كان زۆر له‌وه زیاتره كه تۆمارده‌كرێن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 3-10-2020 ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،"رۆژانه ئه‌نجامێكی زۆری پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چن و خه‌لكێكی زۆر له شاره‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" راسته ژماره‌كه زۆره و روو له هه‌ڵكشانه، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ناكه‌ین له‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ی دابینمانكردووه بۆ كۆرۆنا زیاتر نه‌خۆش هه‌بێت و جێگه نه‌مێنێت،چونكه رۆژانه نه‌خۆش داخیل ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ربووانیش ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی،"نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی بواری زیادكردنی بێده‌كانی هه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشیه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو".
هۆشداریش ده‌دات،" ئاماره‌كه له‌وه زیاتره كه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی تۆمارده‌كرێن ئه‌و توشبووانه‌ن كه پێویستییان به ئۆكسجین هه‌یه و ناتوانن له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن".
راشیگه‌یاند،" ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤه، هه‌ندێكیان نیشانه‌یان زۆر كه‌مه و هه‌ندێكیان پێویستیان به چاره‌سه نییه و وه‌كو هه‌ڵگر ماونه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وانه له نه‌خۆشخانه داخیل ده‌كه‌ین كه پێویستییان به ئۆكسجین هه‌یه".
له‌باره‌ی ئاماره‌كانی ئێستای پارێزگاكه‌وه دكتۆر ئاراس به (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،" له ئێستادا 33 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا هه‌ن كه شه‌ش له‌وانه له ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرددان،هه‌روه‌ها له قاوشی نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاییش 22 توشبوو هه‌یه".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 781 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 643 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 37 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.