ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كۆبۆوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كۆبۆوە


دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 3/10/2020 لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئییسلامی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كۆبۆوە .

لە دیدارەكەدا گفتۆگۆ دەربارەی رەوشی خوێندن لە دەرەوەی وڵات كرا و جەختیشكرایەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بەگەربخرێ بۆ خزمەتكردنی ئەو قوتابیانەی كە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات سەرقاڵی خوێندنن و بەتایبەت خوێندنی باڵا.


لەبەشێكی تری دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر كاریگەریەكانی پەتای كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان لەسەر پرۆسەی خوێندن و فێركردن و خوێندنی باڵا، كە پێوەیستە حكومەتی هەرێم گرنگی زیاتر بە پرۆسەی خوێندن بدات و هەموو هەوڵێك بخرێتەگەڕ كە خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان بەفیرۆ نەروا.

 

هه‌واڵی گرنگ