كوردیو
زانكۆی سلێمانی لهبارهی دهستپێكردنهوهی خوێندن بهشێوازی ئهلیكترۆنی روونكردنهوه دهدات و رایدهگهیهنێت:خوێندنی ئەلیكترۆنی بە تەواوی لە ئاستی داخوازی ئێمە و خواستی خوێندكاراندا نییە.
له روونكردنهوهیهكدا كه وێنهیهكی دهست (كوردیو) كهوتووه، سهرۆكایهتی زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووهتهوه،" لەو روانگەیەی ئێمەش وەك مامۆستایانی زانكۆ بەدەر نین لە كاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی ھەرێمەكەمان، بۆیە خوێندنەوەمان ھەیە بۆ باری ناھەموار و قورسایی سەرشانی خوێندكاران و كەسوكاریان لە دابینكردنی ھێڵی ئینتەرنێت و كۆمپیوتەر و ھۆكارەكانی پەیوەندی بۆ خوێندنی ئەلیكترۆنی، بەتایبەت لەناوچە دوورەدەستەكان و لە ئازار و كێشەكان تێدەگەین و تیایدا دەژین".
ئاماژه بهوهشدراوه،" لە ھەموو كەس ئاشناترین بەوەی كە خوێندنی ئەلیكترۆنی بە تەواوی لەئاستی داخوازی ئێمە و خواستی خوێندكاراندا نییە، و بە ئەركی خۆمان و مافی خوێندكارانی دەزانین كە ھەموو خوێندكاران ئامادەییان ھەبێت لە ھۆڵەكانی خوێندن و راستەوخۆ وانەكان بخوێنن".
ههروهها هاتووه،" لەنێوان دوو بەرداشدا (پەتای كۆرۆنا) و (قەیرانی دارایی) و لە ململانێی نێوان دوو مافدا (مافی خوێندن لە كەمپەس) و (مافی سەلامەتی و تەندروستی)، لەپاش چەندین كاتژمێر و چەندین كۆبوونەوە پشت بەست بەڕێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە جەخت دەكاتەوە لە خوێندنی ئاوێتە (خوێندنی ئەلیكترۆنی و خوێندنی ناو كەمپەس) بۆ ساڵی خوێندنی(2020-2021) ئەنجومەنی زانكۆكەمان لەپێناوی ئەوەی خوێندكاران ھەم تەندروستیان پارێزراو بێت ھەم لەخوێندنەكەش بێبەش نەبن بڕیاریدا سەرەتا بە خوێندنی ئەلیكترۆنی دەست پێبكەین بۆ شەش ھەفتە".
ئهوهش خراوهتهڕوو،"ئەمە مانای ئەوە نیە كار بەخوێندنی ناو كەمپەس ناكات، بەڵكو لە ھەفتەكانی دواتر بەپلانێكی ورد و كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان خوێندنی چەند كۆلێج و قۆناغ و بەش و بابەتێك لەنێو كەمپەس دەبێت بە پابەندبوون بە رێكارەكانی تاك پارێزی و كۆمەڵ پارێزی، وە بێگومان لە تاقیكردنەوەكانیشدا خوێندنەوەمان دەبێت بۆ ئەو وانانەی بە ئەلیكترۆنی خوێندراون".
روونیشكراوهتهوه" زانكۆی سلێمانی ساڵانە نزیكەی 24 ھەزار خوێندكاری ھەیە كە نزیكەی 7 ھەزار خوێندكاریان لە باڵاخانەی بەش ناوخۆییەكان دەمێنێتەوە كە ھەر ژورێك (4 تا 8) خوێندكاری لەخۆگرتووە كە ھەموو ئەمانەش گرفتی داراییان ھەیە و رێكاریان دەوێت، بۆیە نابێت ئەم زانكۆیە بەم ژمارە خوێندكارەوە بەراورد بكرێت بە ھەندێ زانكۆی دیكهی حكومی و تایبەت كە پێدەچێت خوێندكارییان كەمتربێت یان خوێندكاری بەشی ناوخۆییان ھەر نەبێت".
باس لهوهشكراوه،" ئەگەر ئێمە وەك زانكۆ لەخەمی تەندروستی ئێوەدا نەبین بەبێ پلان ئەم ژمارە خوێندكارە كۆبكەینەوە لەنێو كەمپەس و بەشە ناوخۆییەكان و تاقیگە و كتێبخانە و كافتریاكانی زانكۆ لەم سەردەمی ڤایرۆسە كوشندەیەدا ئەوا ئەو كات دوور نییە توشی كارەساتێكی مرۆیی ببین بەوەی زانكۆ ببێتە ناوەندێكی لەبار بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە نێوان خۆتان و لەوێشەوە بۆ ئازیزانتان و دواتریش بۆ كۆمەڵگا، ئەوكات دەكەوینە ژێر بەرپرسیارێتیەكی گەورەی مێژوویی و نیشتیمانی كە دەرچوون لێی ئاسان نابێت".
ئهوهش لهكاتێكدایه، دوێنێ یەکشەممە 4-10-2020 بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە و رایانگهیاند،"ناڕازین لەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی، چونکە کەرەستەی پێویستی وەک هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەر لە بەردەست خوێندکاراندا نییە".