كوردی‌و
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری توشبووی كۆرۆنا له پارێزگاكه راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 10-10-2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه،"دوای ئه‌نجامدانی پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له چاكبوونه‌وه و سه‌لامه‌تییان، 231 توشبووی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" تاوەكو ئێستا شه‌ش هه‌زار و 650 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و حه‌وت هه‌زار و 978 توشبووش لەژێر چارەسەری پزیشكیدان لە نەخۆشخانە".